گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

2021.11.13 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاد، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم نوسینگەکانی سەربە پاسپۆرتی سلێمانی کاتی دەوام دەگۆڕێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٧:٠٠) سەردانیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە  بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١١/١٨) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٧:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی