ناس کورد-
وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دیوارێک لهسهر سنوری وڵاتەکەیان لهگهڵ بیلاڕووسیا به بهرزی 5 مهتر دروست دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماریۆس كامینسكی، وهزیری ناوخۆی پۆڵهندا (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " بڕیارمان داوە بە دروستکردنی دیوارێک بە بەرزی پێنج مەتر و درێژی 180 کیلۆمەتر لە سنوری وڵاتەکەمان لەگەڵ بیلاڕووسیا و هەوڵدەدەین تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو بکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دیوارەکە تەلبەن نییە، بەڵکو ئەندازەییە و كامێرای بینینی شهو و كامێرای چاودێری و ئامێرهكانی تۆماركردنی جووڵه و دەنگی تێدا جێگیر دەکرێت و لەو ڕێگەیوە سنورەکەمان کۆنتڕۆڵ دەکەین."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە کۆچکردن لەڕێگەی بیلاڕووسیا و لەوێوە بۆ پۆڵەندا و گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بووەتە دیاردە و لەئێستاشدا بە هەزاران کۆچبەر لە سنوری ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە کە بەشێکی زۆریان کوردن.
یەکێتی ئەوروپا بیلاڕووسیا تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ مەرامی سیاسی خۆی و بەکارهێنانیان دژی وڵاتانی ئەوروپا کە سزایان خستووەتەسەر ئەو وڵاتە.
زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ هەواڵی نوێ لەبارەی وەرگرتنی کۆچبەران لەلایەن ئەڵمانیاوە