گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەنجامەکەی چی بوو؟

بەوێنە؛ تاقیکردنەوە بۆ ئەو ئاردە کرا کە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

2021.11.13 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ تاقیکردنەوە بۆ ئەو ئاردە کرا کە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر تاقیكردنەوە و تێست بۆ ئاردی دابەشكراو بەسەر هاووڵاتیاندا دەكات و دەڵێت، لە ‌‌ئەنجامدا دەركەوت كه نانێكی زۆر باشی لێدروست دەبێت و هیچ كێشەیەكی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمرۆ شەممە بەسەرپەرشتی لادێ ئیبراهیم، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر، هەڵسان بە دروستكردنی نان لەو گەنمەی كە لە پارێزگای (صلاح الدین) لە رێگەی بەشە خۆراکەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش تاقیكردنەوە و تێست كردن دەركەوت كە هەویرەكە بۆماوەی یەك كاتژمێر، جۆرێكی تر ماوەی دوو كاتژمێر ماوەتەوە، لە ‌‌ئەنجامدا دەركەوت كه نانێكی زۆر باشی لێدروست دەبێت و هیچ كێشەیەكی نییە، بە تایبەت نەبوونی (سیال) لە هەویرەكەدا."

 

May be an image of 2 people and people standing

May be an image of food

May be an image of 3 people, people standing and outdoors