گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا کەی بەردەوام دەبێت؟

لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.11.13 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

د.بەشیر حەداد، جیگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی عێراق ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت و  هیواش دەخوازێت  هیچ بڕیارێکی سیاسی بۆ راگرتنی ئەو بڕە پارەیە نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە رایگەیاند، "ناردنی ئەو پارەیە بڕیارێکی حكومەتى عێراقه و لە بودجەی ساڵی 2021 پشكى هەرێمی کوردستان دياريكراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە." 

 

حەداد هیواشی خواست هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبێت بۆ راگرتنی ئەو 200 ملیارە و بەردەوام بێت تاوەکو ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021.