گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران عومەر:درێژکردنەوەى تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بڕوانەبوونە بە حکومەتى خۆجێى و لامەرکەزییەت

2019.07.06 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
سۆران عومەر:درێژکردنەوەى تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بڕوانەبوونە بە حکومەتى خۆجێى و لامەرکەزییەت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵ رەخنە لە درێژکردنەوەى تەمەنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەگرێت و وەک بڕوانەبوون بە حکومەتى خۆجێى ناوى دەبات. . سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵ لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نووسیویەتى "درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تاکو ھەڵبژاردنی ئایندە بەبێ دیاریکردنی ھیچ وادەیەک بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، بڕوا نەبونە بە حکومەتی خۆجێیی و لامەرکەزیەت..ھەروەھا ھەڵبژاردنی پارێزگار لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا !!". . بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ھیچ بەھانەیەک نیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدرێ. . جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو کارە پاشەکشەیەکی دیکەیە بەدامەزراوەکانی حوکمڕانی لەپێناو نەھێشتنی زیاتری بەهاى ھەڵبژاردن!. . پەرلەمانتارەکەى کۆمەڵ وەک تەنزیش چەند وێنەیەکى بڵاوکردۆتەوە لەبارەى ئەو پەرلەمانتارانەى کە پشتیوانى لە پڕۆژەکە دەکەن و لەو بارەیەوە نووسیویەتى "بەپێی ناوەکانیش دەردەکەوێ پرۆژەکە ھی کێیەو کێ لەگەڵیان واژۆی کردوە!". .