گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی مەلا بەختیار دوای گەیشتنەوەی بە سلێمانی

2021.11.13 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی مەلا بەختیار دوای گەیشتنەوەی بە سلێمانی

ناس کورد-

مەلا بەختيار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی گەيشتەوە سلێمانی و ڕایگەیاند، "بەداخەوە لەدوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە، خەڵک خوا خوای بوو هاوسەنگەرەکانی لەناوبچن یاخود خۆی هەوڵی لەناوبردنی بدات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی (13ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمە پێشوازی نییە لە خودی مەلا بەختیار، بەڵکو دژایەتی ئەو غەدرە بوو کە لە من و بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە."

وتیشی، "بەردەوام دەبم لە دژایەتیكردنی ئەو كەسانەی ناخی میللەتیان برینداركردووە، قەدەرمان ئەوەیە لە باشووری كوردستان دەژین".

 

مەلا بەختیار باسی لەوەشکرد کە یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکی ئوردن پێی ڕاگەیەنراوە کە دەرمانخوارد کراوە و دەڵێت، "کەس سیناریۆ بۆ مەرگ و ژیانی خۆی دانانێت."

 

وتیشی، "پزیشکەکان پێیان وتم ژیانم لە مەترسیدایە."