ناس کورد-
میدیای سەرۆکى حکومەت دەڵێت، وەزیری دارایی هەرێم "یەك مانگ مۆڵەتی داوه" و دەبێت لە ماوەی یەك مانگدا كێشەی كۆنەكردنەوەی داھاتی تەواو لە سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەر بكرێت، "ئەگەرنا ڕێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە ھۆكارن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای سەرۆکى حکومەت لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (13ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی سلێمانی، حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێكاری باشی بۆ كۆكردنەوەی داھات گرتووەتەبەر، بەڵام لە سلێمانی و ھەڵه‌بجە وەك پێوست كۆناكرێتەوە، وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی كۆنەكردنەوەی داھات له سلێمانی و ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەیاسای بودجە له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مان كۆبوويه‌وه، وەزیری دارایی بە لیژنەى دارايى راگەیاند، كێشەی تەكنیكی لە كۆكردنەوەی داھاتی تەواو لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، ئەویش ماوەی یەك مانگ مۆڵەتی پێداون، ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر، كە ھاوشێوەی ئەوەی خاڵە سنوورییەكان بێت."
ليزا كاكه‌يى، ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت، "وه‌زیری دارایی پێڕاگه‌یاندین، له كۆكردنه‌وه‌ی باج له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌ربه‌ست هه‌یه، پێیوابوو به‌ربه‌سته‌كه ته‌كنیكییه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه، كه مانگێكی دیكه ئه‌م به‌ربه‌ستانه به‌رده‌وام بن؛ رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر".
باسی لەوەشکردووە، "ئەو رێكارانە لە خاڵە سنوورییەكان گیراونەتەبەر، ئەنجامی باشی دەبێت به گوته‌ى وه‌زيرى دارايى، پێدەچێت ھەمان سزای ئەو كەسانە بدرێت، كه لە سنووری ھەڵەبجە و سلێمانی ھۆكارن بۆ كۆنەكردنەوەی داھات، زياد كاكه ره‌زا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاريزگاى سلێمانى ئاشكرای كرد، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی تا ئێستا هيچ به‌دواداچوونێكى بۆ كۆنه‌كردنه‌وه‌ى داهاتی له سلێمانى نه‌كردووه."
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، "70% داھاتی نەوتی و نانەوتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک دەچێتەوە خەزێنەی حکومەت، بەڵام تەنیا 30% داھاتی سلێمانی دەچێتەوە خەزێنەی حکومەت. ديار نيیه ئەو داھاتەی ناچێتەوە نێو خەزێنەی حکومەت، لە چیدا خەرج دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کۆی گشتی پشكی پارێزگای سلێمانی لە خەرجییەكانی ھەرێم 47%ـه، كە زۆر زیاترە لە بڕی داھاتەکەی."