ناس کورد-
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو 100 هەزار کەسی بیانی داوای مۆڵەتی مانەوەیان لە ھەولێر کردووە، هەندێکیان بۆ کارکردن هاتوون و هەندێکی تریشیان بۆ وەبەرهێنان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامیل محەمەد، بەڕێوەبەری نشینگەی ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی (13ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، جگە لە وڵاتانی ھەرێمی، ھاووڵاتیانی وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتە عەرەبیەکان و تەنانەت ئەوروپا و ئەمهریکا بۆ کارکردن لە بەشێک لە پڕۆژەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و داوای کارتی نشینگە دەکەن.
دەشڵێت، بەشێک لە کەسانە "بۆ کارکردن و بەشێکیش بۆ کاری وەبەرھێنان" دێنە هەولێر کە ھاووڵاتی 15 وڵاتی جیاجیان، بەشێکیان لە وڵاتی خۆیان بە هۆکاری جیا کاریان دەست ناکەوێت، بەشێکیشیان بۆ گەشتکردن دێنە ھەرێمی کوردستان.