ناس كورد_
لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كە دەنگەكانیان كەمی كردووە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەنیازی پەرەپەپێدان و چڕكردنەوەی ناڕەزایەتییەكانیانن ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو بڵاوكراوە و ئاگادارییانەی لایەنگرانی گروپەكانی حەشدی شەعبی بڵاویان كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز گەڕێكیتری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و ئامادەكاریی پێویست لەوبارەیەوە كرایەوە.
لە ئاگادارییەكاندا بەردەم دەروازەی وەزارەتی پلاندانان و پردی هەڵواسراو دیاری كردووە، باس لە دروستكردنی ساتر كراوە لەگەڵ چاوەڕێكردنی رێنمایی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەبردنی چالاكییەكان.
لە خۆپیشاندانەكانی هەینی ڕابردوودا، دوو كوژرا و دەیان بریندار لە بەردەم ناوچەی سەوز كەوتنەوە و گرژییەكان سەریانكێشا بۆ هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی.
ئەم ناڕەزایەتییانەی ئەمڕۆ بەدوای ئەوەدا دێت دوێنێ سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری فایەق زێدان، ڕایگەیاند "هیچ بەڵگەیەكی یاسایی بڕواپێكراو لەبەردەست نییە بۆ ساختەكاری هەڵبژاردن" بەڵام لایەنگرانی حەشد سوورن لەسەر ئەوەی ئەنجامەكان ساختە كراوە، بەم هۆیەشەوە كورسییەكانی هاوپەیمانی فەتح لە 48 كورسی دابەزیوە بۆ 17 و لیستەكەی حیزبوڵڵاش تەنها یەك كورسی مسۆگەر كردووە.