گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانیاریی لەبارەی ئەو کامێرا جێگیرانەی لە سلێمانی دادەنرێن

2021.11.11 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی ئەو کامێرا جێگیرانەی لە سلێمانی دادەنرێن

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گرێبەستێکی ئەنجامداوە بۆ دانانی جۆرێک لە کامێرای تۆمارکردنی خێرایی لە سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و دەرەوەی شار کە بەشێوەیەکە لە شوێنێکدا ئەگەر کامێراشی لێنەبێت و خێراتر لە خێرایی دیاریکراو بڕۆی ئەوا سزا دەدرێیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا فاتیح حەمەڕەش، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە هاتوچۆی سلێمانی (پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021) بە ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی هەیە و گرێبەستی بۆ کراوە کە لە هەموو ڕێگاکانی ناوشار و دەرەوەی شار و ڕێگا خێرا و نیمچە خێراکان کامێرای جێگیر دادەنرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کامێرایانە وەک ئەمانەی ئێستا نین کە شۆفێران نزیکدەبنەوە لێی خاوی دەکەنەوە و دواتر تیژڕەوی دەکەنەوە، بەڵام ئەم کامێرایانە وا نین، چونکە کاتێک کامێرای یەکەم تێدەپەڕێنیت، حسابی ئەوە دەکرێت بە چەند خولەک گەیشتوویتەتە کامێرای دووەم، ئەگەر زووتر لەو وادەی خۆی بگەیت ئەوە کامێراکە دەزانێت کە خێراتر لە خێرایی دیاریکراو ڕۆیشتووی." 

 

باسی لەوەشکرد، "هیوادارم هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان، ئەگەر پابەندبین کەس سزای هاتوچۆ نادات و پێمخۆشە هاتوچۆ مایەپووچ بێت، هەروەها ژیانی هاووڵاتیانیش دەپارێزێت."