ناس کورد-
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەدات لە مامەڵەکردن بە دراوە ئەلکترۆنییەکان و داوا دەکات هاووڵاتیان خۆیانی لێ بەدووربگرن، ڕاشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەک گەرەنتییان ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بانکی ناوندی (پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە نزیکەوە چاودێری مامەڵەکردن بە دراوە ئەلکترۆنییەکان دەکەن و بەهۆی نەبوونی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵی یاسایی و تەکنیکی مامەڵەکردن پێیانەوە مەترسیدارە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ دووربوون لە هەر دەرئەنجامێکی نەرێنی لە ئەنجامی مامەڵەکردن بەو دراوانەوە کە گومانێکی زۆریان لەسەرە، هۆشداری لە بەکارهێنانی دەدەین و دووربکەونەوە لێیان."
جەختیشی کردووەتەوە، "بەهیچ شێوەیەک گرەنتی ئەو دراوانە ناکات و پشتگیری یاساییش لەو کەسانە ناکات کە مامەڵە بەو دراوانەوە دەکەن و مۆڵەتیشی بەهیچ دراوێکی ئەلکترۆنی نەداوە."