ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٦٣ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە پارێزگاکانی هەرێم بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە ١٤یان لە سلێمانی و حەوت لە هەولێر و چواریشیان لە دهۆک بوون.