گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی

2021.11.11 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی

ناس کورد- 

میدیای نزیک لە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ لاهور جەنگی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای نزیک لە بافڵ تاڵەبانی (پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021) لەزاری "سەرچاوەیەک لە دەباشانەوە" کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ڕەتکردەوە و دەڵێت، "هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ناکرێت." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەنگۆی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەبارەی کێشەکانی نێوانیان بڵاوبوو.

 

ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2021، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، "بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی."      

  

هاوکات میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حزبە به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکى یەکێتی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له‌ لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تحسین حبیب و هەروەها هه‌ڵپه‌ساردنی ئاراس جه‌نگی بورهان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.    

  

پێشتر سەرچاوەیەكی باڵا و ئاگادار لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، لێپێچینەوە حیزبییەكان بەردەوام دەبن لەو سەركردایەتی و كادرانی كەمتەرخەم بەڵام بە دروستی ژمارەیان لە ئێستادا یەكلایی نییە.      

  

سەرچاوەكە (3ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوەشی پشتڕاستكردەوە، دوو مەكتەب سیاسی لێپێچینەوە و سزای حیزبی دەیانگرێتەوە، بۆ سەركردایەتییەكانیش مافی بەرگری و بەڵگەخستنەڕوو پارێزراوە و مەرج نییە ئەوانەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بە دوورخستنەوە سزا بدرێن، وەك چۆن سەرپێچییەكانی ئاراس شێخ جەنگی نەگەیشتە ئاستی دوورخستنەوە و بە سڕكردن بۆ ماوەی شەش مانگ دیاری كرا.      

  

سەرچاوەكە جەختی لەوەش كردەوە، لێپێچینەوەكان لەسەر بنەمای لایەنگری و باڵ باڵێن و هەوادارانی لاهور شێخ جەنگی نییە، بەڵكو پێداچوونەوەی سەردەمی هەڵبژاردن و ئەدای چەند مانگی ڕابردووە ئیتر بەرپرسەكە لە هەر بەرەو پێگەو بەرپرسیارێتییەكدا بێت.