گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەرگایەک لەکۆچبەرانى سنورى بیلاروسیا کرایەوە

2021.11.11 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
دەرگایەک لەکۆچبەرانى سنورى بیلاروسیا کرایەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى شارەوانى میونشن پایتەختى هەرێمى باڤاریا لە ئەڵمانیا ئامادەیی بۆ وەرگرتنى کۆچبەرانى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئەڵمانیا  (11ی تشرینی دووەمی 2021)  بڵاویانکردەوە، ڤێرانا دیتێ سەرۆکى شارەوانى میونشن داواى لە حکومەتى ئەڵمانیا کردەوە رێگەیان پێبدات راستەوخۆ کۆچبەران بۆ ناوچەکەیان بگوازرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

 

دەشڵێت چیتر ناتوانن تەنها سەیر بکەن و ئەو کۆچبەران لەو دۆخە سەختەدا بەبێ چارەنوسێکى دیار بهێڵنەوە.

 

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.          

  

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.