گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جوڵەپێکردنی ھێز’’

’’چەکى بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا’’...لیژنەى ئەمنى سلێمانى دوا مۆڵەتى دیاریکرد

2021.11.10 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’چەکى بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا’’...لیژنەى ئەمنى سلێمانى دوا مۆڵەتى دیاریکرد

ناس کورد-



لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی  دوا مۆڵەتى دیاریکرد بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکى بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا کە لە کاتژمێر دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە (10 ى تشرينى دووەمى 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات. مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن.

 

ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن.

 

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی راسپێردراون ئەرکەکانیان کارا بکەنەوە، وەك بەشێك لە تەواوکردنی چاکسازییەکان لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک. ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانیش پشتیوانی تەواوی کارەکانی لیژنەکە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات.

 

ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێزیش بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت و جگە لە ئیجراتاتی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، ئیجرائاتی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جام ڕەش و پلیتگۆڕین جێبەجێدەکرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی روونەدات کە ئۆقرەیی و ئارامی شار تێکبدات. پرۆسەکەش بە شێوەیەکی کارا و شەفاف جێبەجێ دەکرێت بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین هاوکاری راگەیاندنی بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەکە بن و روماڵی پێویستی بکەن.