کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد له‌باشورى ئیتاڵیا، چوار پڵنگ هێرشیانكرده سه‌ر ڕاهێنهرهكەیان و كوشتیان، تا پۆلیس و ده‌زگاى فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه یارییان بهتهرمهكهى كرد. . له‌شارى تریگیانۆى باشورى ئیتاڵیا، له‌ناو كێلگهیهكى به‌خێوكردندا پڵنگێك هه‌ڵمه‌تى برده سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان به‌ناوى ئیتۆره ویبر كه ته‌مه‌نى 61 ساڵە و بریندارى كرد، به‌دواى ئه‌ویش سێ پڵنگه‌كه‌ى تریش هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌رى بەسەختی برینداریان کرد. . بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا، ئیتۆره ویبر یەکێک بووە له‌باشترین ڕاهێنهرهكانى به‌خێوكردنى پڵنگ لەو وڵاتە و زۆر ناوچەی جیهان گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و زیاتر شاره‌زابوون لهپڵنگهكان و ئاماده‌كردنیان بۆ یارى سێرك. . دوابه‌دواى ڕوداوهكهش هه‌ر چوار پڵنگه‌كه له‌و كێلگهیهوه بۆ شوینێكى تر گواستراونه‌ته‌وه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.