گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ناو بازاڕی سلێمانی کەسێک بە گولـلە کوژرا

2021.11.10 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
لە ناو بازاڕی سلێمانی کەسێک بە گولـلە کوژرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی 122 ڕایگەیاند، کاتژمێرێک پێش ئێستا لە فولکەی نالی لەنزیک ناوبازاڕی سلێمانی تەقە لە پیاوێک کراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" وتی، "ئەو کەسە ناوی (س)ە و تەمەنی 45 ساڵە و فیشەکەکە بەر سەری کەوتووە، دوای ئەوەی تیمەکانمان گواستیانەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا".

 

لەلایەکی ترەوە پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد کە "دوای رووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکراوە".