گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانێکی نوێ لەناو یەکێتییەوە لەبارەى ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ

2021.11.10 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لەناو یەکێتییەوە لەبارەى ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ

ناس کورد-

لە وەڵامی پرسیارێکی "ناس کورد" لەبارەى ڕاستی ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ کە سەرۆکى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتییە، قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجومەنەکە بابەتەکەى ڕەت نەکردەوە و وتی، "ئەو بابەتە دەبێت لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکییەوە پشتڕاست بکرێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قادر حەمەجان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (10ی تشرینی دووەمی 2021) وتی، "هەموو بابەتێک لەو بابەتانە پێویست بەوە دەکات کە لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکی یاخود نەخۆشخانەیەکی ناسراوەوە پشتڕاست بکرێتەوە و ئیجرائاتی یاسایی تێدا بکرێت."

 

تائێستا سێ بەرپرسی یەکێتی کە بریتین لە بافڵ تاڵەبانی، مەلا بەختیار و وەستا حەسەن پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ژەهرخواردکراون، هەرچەندە ناوی کۆسرەت ڕەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش دەهێنرێت، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

 

قادر حەمە جان لەبارەى کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی وتی، "هەرکاتێک پێویست بێ ئێمە بە ئامادەبوونی هەڤاڵەکانمان کۆدەبینەوە بۆئەوەی زیاتر خزمەتی یەکێتی بکەین و ئەو هەڵە و کەموکورتییانەی هەیە چارەسەر بکەین".

 

وتیشی، تائێستا باس لە کاندید نەکراوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، "بەڵام مافی خۆمانە بە پێی ڕێککەوتنە سیاسییەکان ڕۆڵ و کاریگەریمان هەبێت لە دیاریکردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق."