گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ باریک و ئینگلیزی

2021.11.10 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ باریک و ئینگلیزی

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکات ئێستا دەتوانن تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بۆ باریک و بە زمانی ئینگلیزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا (10ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران بە تایبەت ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بۆ باریک و بە زمانی ئینگلیزی ئاگاداردەکەینەوە کەوا دەتوانن ئێستا گۆڕینی تابلۆکانیان ئەنجام بدەن لەپاش دەرهێنانی (دەفتەری خروجیە) لە گومرگی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان".

 

دەشڵێت، "بە پێچەوانەی ئەو ڕێکارە، هەر هاوڵاتیەک لەخۆیەوە بچێت دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، یان لە کەمالیاتێکی ئۆتۆمبێل تابلۆیەکەی بگۆڕێت، توشی سزادان دەبێت و بڕی سزایەکەش دەگاتە ملیۆنێک دینار."

No photo description available.No photo description available.May be an image of car