گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: هەندێک لە زیندانیان موبایل و ئینتەرنێتیان هەیە و هەندێکیشیان بێبەشن لە خۆر

2019.07.06 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: هەندێک لە زیندانیان موبایل و ئینتەرنێتیان هەیە و هەندێکیشیان بێبەشن لە خۆر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەموو جۆرە پێشێلکارییەک لەدژى ڕاگیراوان لە زینداکانى عێراقدا هەن بە هەموو ئاستەکانەوە، لە سەرو هەمووشیان خزمەتگوزاری تەندروستى و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. ئەمڕۆ شەممە، 6ی تەموزی 2019، یەحیا محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "سەبارەت بە دۆخی تەندروستی زیندانەکان و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەى لە زیندانییەکانەوە پێمان دەگات، هەندێکیان تیشی خۆریشیان بە باشی پێ ناگات، بەوپێیەى لە سێ مانگدا تەنها 10 خولەک دەبرێنە بەر خۆر، ئەمە جگە لەوەى پزیشکی تایبەتمەندیان نییە تاوەکو لە دۆخی تەندروستییان بکۆڵێتەوە." . ڕاشیگەیاند، "جیاکاری هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیاندا، هەندێک زیندانی توانای بەکارهێنانی موبایل و ئینتەرنێتیان هەیە و هەندێکیشیان بێبەشن لە هەموو شتێک." ئاماژەى بەوەشکرد، "جۆرەها ئەشکەنجی دەرونی و جەستەیی لەدژى ڕاگیراوان ئەنجام دەدرێت، بە جوێن و قسەى ناشرین سوکایەتییان پێ دەکرێت." یەحیا محەمەد داوای لە حکومەتی عێراقی و وەزارەتی داد دەکات لێکۆڵینەوە و چاودێری ئەو بابەتە بکات.