گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ دڵێکی تەندروست

نە پێش و نە دوا.. گونجاوترین کاتی شەو بۆ خەوتن دیاری کرا

2021.11.10 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
نە پێش و نە دوا.. گونجاوترین کاتی شەو بۆ خەوتن دیاری کرا

ناس کورد-

لای زۆربەی خەڵکی، باشترین کات بۆ خەوێکی نمونەیی ئەو کاتەیە کە خەویان دێت، بەڵام توێژینەوەیەک شتی جیاواز دەڵێت ئەگەر بتەوێت خەوێکی تەندروست بکەیت و دڵت سەلامەت بێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لە گۆڤاری "دڵی ئەوروپا" بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێت، باشترین کات بۆ خەوتن کاتژمێر 10 بۆ 11ی شەوە.


دەیڤد بڵانس، نوسەری توێژینەوەکە ڕایگەیاند، خراپترین کاتیش درەنگ خەوتنە، چونکە لەش بێبەش دەکات لە بینینی تیشکی بەیانیان، چونکە ئەو تیشکە زۆر پێویستە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەى بایەلۆجی لەش.

 

توێژینەوەکە لەسەر 88 هەزار کەس کراوە کە تەمەنیان لە نێوان 43 بۆ 79 ساڵیدا بووە، هەموو ڕۆژێک بە بەردەوام زانیاری و داتا لەبارەى خەویانەوە کۆکراوەتەوە.

 

"دەرئەنجامەکان دەریانخستووە کە زوو خەوتن یاخود درەنگ خەوتن لەو کاتژمێرەی دانراوە کاتژمێری لەش تێکدەدات و ئەوەش دەبێتەهۆی مەترسی بۆسەر دڵ و خوێنبەرەکان."