گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هۆكار خراونەتە ڕوو

لە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی بۆچی ڕاداری ئەمەریكی كاری نەكرد؟ 

2021.11.09 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی بۆچی ڕاداری ئەمەریكی كاری نەكرد؟ 

ناس کورد-

ئیحسان شەممەری شرۆڤەكار و ئەكادیمیستی عێراقی ڕایگەیاند، ئەوان لە ئەفسەرانی ئەمنی بەدواداچوونیان كردووە بۆ هۆكاری كارنەكردنی سیستمی ئاگاداركردنەوەی ئەمەریكی (سیرام) لە دەمی هێرشی سەر ماڵی كازمی، ئەوانیش سێ هۆكاریان باس كردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەممەری لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی تشرینی دووەمی 2021) ڕوونیكردەوە ئەفسەرەكان باس لەوە دەكەن سیستمی ئاگاداركردنەوە توانای ئاشكراكردنی فڕۆكەی زۆر نزمی نییە لە چەشنی ئەو درۆنە لۆكاڵییانە، هەروەها ئەوەی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دانراوە راستە لە ناوچەی سەوزە بەڵام دوورە لە ماڵی كازمی. 

 

شەممەری وتیشی هۆیەكی تر باسكراوە كە توانای سیستمی بەرگری ئەمەریكی 300 پلەیە، نەك 360 بۆیە دەكرێت ئەوەشی بەسەردا بڕوات لە دوورەوە. 

 

لە لایەكیترەوە وەزیری گواستنەوەی عێراق، ناسر شبلی رایگەیاند، لە عێراق سیستمی بەرگری سەربازی ڕاداری نییە و وەزارەتی بەرگری گرێبەستی كردووە سێ ڕادار بكرێت، ئەوەشی ئێستا هەیە ڕاداری مەدەنین كە توانای ئاشكراكردنی فڕۆكەی سەربازیی و نزمی ـ یان نییە.