ناس کورد-
قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و ئەوەش رەنگە بەرەو ئەوەیان ببات کە بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەزعەلى لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "جەزیرە" (9 ى تشرينى دووەمى 2021) وتى" داننان بەئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە، ئەوەش بەرەو ئەوەمان دەبات بایکۆتى پڕۆسەى سیاسی بکەین".
خەزعەلى باسى لەوەشکرد، بە ئامانج گرتنى ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، بەماناى بەئامانج گرتنى پڕۆسەى سیاسی و دەوڵەت دێت، ئەوەش بەلاى ئەوانەوە بەتەواوى رەتدەکرێتەوە و جێگەى قبوڵکردن نییە.
دەشڵێت ئەوە یەکەمجار بووە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئامانجێکى عێراقى بپێکێت، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان تەنها باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى بەئامانج گرتووە.
خەزعەلى ئەوەشى خستووەتەڕوو، هۆشداریانداوە لە بوونى سەربازى ئیسرائیلى لە "باکورى عێراق" و باکورى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیاریکراو.