گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایی و VIP

پێدانى ڤیزاى بیلاروسیا بۆ خێزان و کەسانى خوار 18 ساڵ راگیرا

2021.11.09 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى ڤیزاى بیلاروسیا بۆ خێزان و کەسانى خوار 18 ساڵ راگیرا

ناس کورد-

 

خاوەنى نوسینگەیەکى وەرگرتنى ڤیزاى بیلاروسیا رایگەیاند، پێدانى ئەو جۆرە ڤیزەیە بۆ خێزان و کەسانى خوار تەمەن 18 ساڵ راگیراوە و بەهۆى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لەبەغدا، لەئێستادا لەئەنقەرەوە مامەڵەى وەرگرتنى ڤیزا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەهەرێمى کوردستانەوە بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.

 

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.

 

خاوەنى نوسینگەیەکى  وەرگرتنى ڤیزاى بیلاروسیا لەسلێمانى کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت (9 ى تشرينى دووەمى 2021) بۆ "ناس کورد" وتى "لەئێستادا دوو جۆر ڤیزا بۆ خەڵک وەردەگرن، جۆرى ڤى ئاى پى پێنج رۆژى پێدەچێت بە 48 وەرەقە، جۆرەکەى تر 15 رۆژى پێدەچێت بە 38 وەرەقە".

 

وتیشى "رۆژ هەیە 10-15 پاسپۆرت وەردەگرن بۆ ئەوەى ڤیزایان بۆ وەرگرن، شوێنى تر هەیە رۆژانە 150 پاسپۆرت وەردەگرێت".

 

باسى لەوەشکرد، پێشتر لەبەغداوە کارەکانیان دەکرد و ئاسانتر بوو، بەڵام ئێستا پاسپۆرتەکان دەبەنە ئەنقەرە و لەوێ ڤیزایان بۆ وەردەگرن و بەبڕیارى بەرپرسانى ئەو وڵاتە پێدانى ڤیزا بە خێزان و کەسانى خوا تەمەن 18 ساڵ راگیراوە.