ناس کورد-
تەندروستى سلێمانى هۆشداریدەدات لەسەرهەڵدانى قەیرانى کەمى دەرمان بەتایبەتى لەنەخۆشخانە حکومییەکان، ئەوەش بەهۆى خەرجنەکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى دەرمانەوە لەلایەن حکومەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى (9 ى تشرينى دووەمى 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەمانگى شوباتى ئەمساڵەوە حکومەت شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنان و هاوردەکردنى دەرمانى راگرتووە، بەو هۆیەشەوە مەترسی هەیە قەیرانى کەمى دەرمان سەرهەڵبدات بەتایبەتى لەنەخۆشخانە حکومییەکان.
وتیشى "ئەمە بووەتە کێشە بۆ کەمی دەرمان و مەترسی هەیە قەیران سەرهەڵبدات، ئەگەر حکومەت شایستەى دارایی کۆمپانیاکان خەرج نەکات".