ناس کورد-
دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر ڕەتی کردەوە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتەکە سەردانی هەولێری کردبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت فەرماندەی بەڕێز موقتەدا سەدر گەیشتووەتە هەولێر، ئەو هەواڵە درۆیە."
داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات هۆشیار بن و "لەڕێگەی پیشەیی و سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە هەواڵ وەربگرن."