گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

عێراق هۆشداری دەدات لە پلانی تورکیا بۆ دروستکردنی ’’بەنداوێکی مەترسیدار لەسەر دیجلە’’

2021.11.08 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هۆشداری دەدات لە پلانی تورکیا بۆ دروستکردنی ’’بەنداوێکی مەترسیدار لەسەر دیجلە’’

ناس کورد-

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری دا لە نیازی تورکیا بۆ دروستکردنی بەنداوێکی نوێ لەسەر ڕووباری دیجلە کە "مەترسیدارترە لە بەنداوی ئەلیسۆ."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم سەهر، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (8ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەرپرسانی تورکیا بەنیازی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی "جەزرە"ن لەسەر ڕووباری دیجلە و ئەو پڕۆژەیەش زیاتر لە بەنداوی ئەلیسۆ لێی دەترسین، چونکە ئەلیسۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە و ئاوەکەی بەردەدرێتەوە، بەڵام بەنداوی جەزرە بۆ گلدانەوەی ئاوە."



باسی لەوەشکردووە، "سروشتی گلدانەوەی ئاوی بەنداوی جەزرە مەترسییەکی زۆر بۆسەر پشکی ئاوی عێراق دروست دەکات ئەگەرهاتوو بەبێ ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا دروست بکرێت."



کازم سەهر ڕوونیشیکردووەتەوە "ڕێککەوتنەکانی تورکیا-عێراق هێشتا بەرکارە و مانگی حوزەیرانی ڕابردوو شاندێکی عێراق سەردانی تورکیای کرد و ئەنجامی باشیشی هەبوو لە هاویندا."