گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی کرد

2021.11.08 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی کرد

ناس کورد-

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و داوای سزادانی بکەرانی ئەو هێرشە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (8ی تشرینی دووەمی 2021) خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەلامەتی و بێزیانی مستەفا کازمی دەربڕیوە و پشتگیری خۆیان بۆ "سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی، پاراستنی خاکەکەی و پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق" دووپاتکردووەتەوە.

 

هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دەربڕیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە کە مەترسییە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.

 

ڕاگەیەنراوەکە جەختی لە "پێویستی لێپێچینەوەی بکەرانی ئەو کارە تیرۆرستییە کردووە و هەروەها ڕێکخەران و پارەدارانی و پشتگیریکارانیشیان" و داوا دەکات "هەموو ئەوانە بدرێنە دادگا."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "هەر کارێکی تیرۆرستی کارێکی تاوانکارییە  و بێ بیانووە، بەبێ گوێدانە هۆکار و شوێن و کاتی ڕوودانی."

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆیتەرز دەڵێت تاران ئاگاداری پلانی كوشتنی كازمی بووە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ، بەرەبەیانی ڕۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2021، شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.  

  

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".  

  

هەروەها وتیشی، فڕۆكەی بێفرۆكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق.  

  

هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پاش ڕۆژێك لە گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز دێت كە تێیدا لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و چەكدارە خۆپیشاندەرەكانیان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاربوونەوە و چەند كوژراو و بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەدوایدا سەرانی گروپەكان هەڕەشەی توند و ڕاستەوخۆیان ئاراستەی مستەفا كازمی كرد.