گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینییەكانی بارانبارین بۆ سێ مانگی داهاتوو ئاشکرا کران

2021.11.08 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكانی بارانبارین بۆ سێ مانگی داهاتوو ئاشکرا کران

ناس کورد-

مۆدێلە جیهانییەكانی كەشوهەوا پێشبینییە بەراییەكانی مانگەكانی كانونی یەكەمی ئەمساڵ و دووەم و شوباتی 2022ـیان دەرخست بۆ بارانبارین لە باكور و ناوەڕاست و باشور و ڕۆژئاوای عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەشناسی عێراقی نائیل عەلی لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (8ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، سەرباری لاوازی بارانبارین لەم مانگە و لە مانگی پێشوو كە ئۆكتۆبەر بوو، دەربارەی عێراق مۆدێلەكانی كەشناسی پێشبینی ئەوە دەكەن لە باشوور و ناوچەكانی فوراتی ناوەڕاست باران بارین بۆ سێ مانگی داهاتوو لە ئاستی ساڵانە زیاتر بن بەتایبەت باشوری عێراق.

 

دەربارەی باكوری عێراقیش كە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئاستی باران بارین لەهەمان ئاست یان شتێك كەمتری ساڵاندا بن بۆ ئەو سێ مانگە.

 

ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراقیش هەر وەك ساڵانی ئاسایی دەبن.

 

عەلی جەخت لەوەش دەكاتەوە ئەم پێشبینییانە بەرایین و بەتەواوی جێگیر نین، بەڵام خەمڵاندنێكی نزیك لەبارەی سێ مانگی ئایندە بەدەستەوە دەدەن و دەڵێت "خوا لە هەموو كەس باشتر دەزانێت".