گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئیسماعیل قائانی لە بەغدا داوایەکی لە بەرهەم ساڵح و کازمی کردووە

2021.11.08 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسماعیل قائانی لە بەغدا داوایەکی لە بەرهەم ساڵح و کازمی کردووە

ناس کورد-

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغدای پایتەختی کرد و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، ئاژانسی هەواڵیی میهری ئێرانیش دەڵێت قائانی داوای "هێورکردنەوە و پاراستنی یەکێتیی ناوخۆیی" لێکردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکەوە (8ی تشرینی دووەمی 2021) ئاشکرای کردووە کە دوای هەوڵە شکستخواردووەکەى تیرۆرکردنی کازمی، خۆی گەیاندووەتە بەغدا.

 

هەر بەپێی سەرچاوەیەکە، "قائانی چاوی بە بەرهەم ساڵح و کازمی و چەند بەرپرسێکی تر کەوتووە و جەختی لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و یەکێتیی ناوخۆیی عێراق کردووەتەوە."

 

دەشڵێت، "قائانی جەختی لە پێویستی دورخستنەوە و قەدەغەکردنی هەر کارێک کردووە کە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق بکات و داوای کردووە کە بەرژەوەندی گەل و ناڕازییەکانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردن بە ڕێگای یاسایی چارەسەر بکەن."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ، بەرەبەیانی ڕۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2021، شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.

 


لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".

 


هەروەها وتیشی، فڕۆكەی بێفرۆكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق.

 


هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پاش ڕۆژێك لە گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز دێت كە تێیدا لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و چەكدارە خۆپیشاندەرەكانیان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاربوونەوە و چەند كوژراو و بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەدوایدا سەرانی گروپەكان هەڕەشەی توند و ڕاستەوخۆیان ئاراستەی مستەفا كازمی كرد.

 

لەپاش گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوزیش، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسایب لە ناو چەكدار و لایەنگرەكانی وتی: ئەی كازمی بەو وەسفانەی كە شایستەیت لەمنی وەرگرە وەك شروگییەكی ڕەسەن، خوێنی شەهیدان.. خوێنی شەهیدان.. خوێندنی شەهیدان لە گەردنی تۆیە، خوێنی شەهیدان دادگاییكردنی تۆیە.