ناس کورد-
ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لانى کەم گروپێکى چەکدارى کە ئێران پاڵپشتى دەکات لەپشت هێرشەکەى سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە لەزارى بەرپرسێکى ئەمنى عێراقى و چەند سەرچاوەیەکى نزیک لە گروپە چەکدارەکان (8 ى تشرينى دووەمى 2021) بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەى کە ماڵى مستەفا کازمى بەئامانج گرت، لانى کەم لەلایەن گروپێکى چەکداریی کە ئێران پشتیوانیان دەکات هەڵدراوە.
پاش ئەوەی سپێدەی دوێنێ هێرش كرایە سەر ماڵی كازمی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەریكا و بەریتانیا یەكێتی ئەوروپا و ئێران و سعودیە و میسر و وڵاتانی عەرەبی سەرۆكنەی هێرشەكەیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری عێراق دووپات كردەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ كازمی راگەیاندووە و دژی بە ئامانجگرتنی سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەستاونەتەوە.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رۆژى یەکشەممە لەکۆبوونەوەى نائاسایی ئەنجومەنى وەزیراندا سێ جار لەسەریەک وتى "تاوانبارانى هێرشەکە باش دەناسین و ئاشکرایان دەکەین".