گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شێڵتەرى پاراستنی سەگی بەرەڵا لەسلێمانى دروستدەکرێت

2021.11.08 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
شێڵتەرى پاراستنی سەگی بەرەڵا لەسلێمانى دروستدەکرێت

ناس کورد-

 

لەسلێمانى بەردى بناغەى پڕۆژەی پارکی ڕاهێنانەوەی ژینگەیی دانرا، بۆ ڕاهێنانەوەی باڵندەو ئاژەڵی کێوی لەگەڵ سروشت لەناویاندا شێڵتەرى تایبەت بە پاراستنی سەگی بەرەڵا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پڕۆژەکە لەچوارچێوەی بەرنامەی لەبری سەوزکردنی فەرمانگای ژینگەی سلێمانیدایە کە لەسەر ڕووبەری سی دۆنم زەوی بە تێچووی دوو ملیارو هەشت سەد ملیۆن دینار لەلایەن کۆمپانیای ویستکارەوە جێبەجێدەکرێت و جگە لە ڕووبەری سەوزایی پانتایی ڕاهێنانەوەی باڵندەو ئاژەڵی کێوی لەگەڵ سروشت و شێڵتەری پاراستنی سەگی بەرەڵا لەخۆدەگرێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە توانیویەتی ١٨٣ دۆنم سەوز بکات.