ناس کورد-
توێژینەوەی کۆمەڵەیەکی سەربەخۆ ئەو لایەنانە ئاشکرادەکات زۆرترین کورسییان بەگوێرەی دەنگەکیان بەدەستهێناوە و تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە بەوەی ڕێژەی 85%ی دەنگەکانی بوونەتە کورسیی پەرلەمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی كۆمەڵەی سەربەخۆ بۆ توێژینەوە لە عێراق (دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021) پارتی دیموکراتی کوردستان 85%ی دەنگەکانی بوونەتە کورسی و 15%ی لەدەستچووە، بەوەش لە پلەی یەکەمدایە لەوەی زۆرترین دەنگی بوونەتە کورسی و کەمترین دەنگی فەوتاوە.
هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، 82%ی دەنگەکانی ڕەوتی سەدڕ بوونەتە کورسی و ئەویش لە پلەی دووەمدایە، هاوکات هاوپەیمانیی فەتح 38%ی دەنگەکانی بوونەتە کورسی، بەڵام دەنگێکی زۆریشی فەوتاوە کە ڕێژەی 62%ی دەنگەکانییەتی، هەروەها لایەنەکانی هەڵقوڵاوی تشرین، توانیویانە 61%ی دەنگەکانیان بکەنە کورسی.
هاوکات، کاندیدە سەربەخۆکان زۆرترین دەنگیان فەوتاوە، بەشێوەیەک تەنها 26%ی دەنگی کاندیدە سەربەخۆکان بوونەتە کورسی و 74%ی فەوتاوە کە زۆرترین ڕێژەیە.