گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى: شەپۆلێکى باران و بەفر نزیکە

2021.11.08 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلێکى باران و بەفر نزیکە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات رۆژى پێنج شەممە بارانى کەم و پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ببارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە بەرزاییەکانی ٢٠٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی رووی دەریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (8 ى تشرينى دووەمى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژى سێ شەممە لە ئەنجامی  لاوازبوون و بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ ئەبێت و کەمێک پەڵە ھەوری بەرزی دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، رۆژی پێنج شەممە ١١-١١-٢٠٢١ کۆتای ئەم ھەفتەیە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای رەشەوە لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەگەری بارانبارینی کەم و پچر پچر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە بەرزایەکانی ٢٠٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی رووی دەریا، کاریگەری ئەم بارستە ھەوا ساردە و بەفر بارینە لە کوردستانی باکور زیاتر ئەبێت.