گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گرەوى روخانى حکومەت’’

وەزیرى ئەوقاف: ناکرێت مزگەوت موعارەزەى حکومەت بێت

2021.11.08 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ئەوقاف: ناکرێت مزگەوت موعارەزەى حکومەت بێت

ناس کورد-

 

وەزیرى ئەوقافى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ناکرێت مزگەوت ببێتە ئۆپۆزسیۆنى حکومەت و خۆراگرى مامۆستایانى ئاینى وایکرد حکومەت لەمەترسی روخان رزگار بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق لەمەراسیمى کردنەوەى چەند مزگەوتێک لەگەرمیان وتى "لەمزگەوتەکانى کوردستان رۆژانە نزیکەى یەک ملیۆن کەس کۆدەبێتەوە، بڕواناکەم هیچ حزبێک بتوانێت ئەو ڕێژە زۆرەى خەڵک کۆبکاتەوە".

 

وتیشى "ناکرێت لەمزگەوتەوە هێرش بکرێتە سەر خەڵک، ناکرێت مزگەوت موعارەزەى حکومەت بێت، شوێنى دیکە هەیە بۆ ئەوەى خەڵک موعارەزەى حکومەت بێت ئەوەش پڕۆسەیەکى دیموکراسییە".

 

وەزیرى ئەوقاف باسى لەوەشکرد، مزگەوت شوێنى ئەوەیە هۆشیارى ئاینى و نیشتیمانى و کۆمەڵایەتى تێدا بڵاوبکرێتەوە.

 

"ناحەزان گرەویان لەسەر تێکدانى یەکڕیزى و روخاندنى حکومەتە، بەڵام خۆراگرى مامۆستایانى ئاینى و خەڵک وایکرد حکومەت بمێنێتەوە"، پشتیوان سادق وایوت.