گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی نەوت چەند زیادی کردووە؟

وەزیری دارایی لەبارەی داهاتی نەوت و مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.11.08 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی لەبارەی داهاتی نەوت و مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، وەزیری دارایی پێی وتوون، 350 ملیۆن دولار لە داھاتی نەوت بۆ ئەوان ھاتووە بۆ دابەشکردنی مووچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەکەیان سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری دارایی وتی، "350 ملیۆن دولار لە داھاتی نەوت بۆ ئێمە ھاتووە بۆ دابەشکردنی مووچە." 

 

بەوتەی هێڤیدار ئەحمەد، وەزیری دارایی ئەوەشی ئاشکراکردووە، "100 ملێۆن دولار لە داھاتی نەوت زیاد بووە و دەدرێتە وەزارەتی دارایی." 

 

بەڤیدیۆ؛ ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە بیلاڕووسیا دەکەونەبەر پەلاماری ڕەوە سەگ