گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تاوانباران باش دەناسین’’

کازمى: ئەنجامدەرانى هەوڵى تیرۆرکردنم ئاشکرادەکەم

2021.11.07 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: ئەنجامدەرانى هەوڵى تیرۆرکردنم ئاشکرادەکەم

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەباشى دەزانێت کێ لەپشت هەوڵى تیرۆرکردنى یەوە بووە و ئاشکرايان دەکات.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى (7 تشرينى دووەمى2021) لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا وتى "شەوى رابردوو ماڵەکەم روبەڕووى هێرش بووەوە لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بەشێوەى ڕاستەوخۆ، ئەوەش کارێکى ترسنۆکانە بووە، گوزارشت نەبووە لە عێراقییەکان".

 

وتیشى "وڵاتەکەمان بەچەندین ئاڵنگارییدا تێدەپەڕێت کە ئەم حکومەتە بەرهەمى نەهێناون، توانیمان قەیرانە ئابوریی و تەندروستییەکان چارەسەر بکەین و داڕوخانى نرخى نەوت رابگرین، لەگەڵ سیاسەتە هەڵەکانى حکومەتەکانى پێشوو".

 

کازمى باسى لەوەشکرد، سەرکەوتوو بوون لەوەڵامدانەوەى داواکارى گەل و مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران بەئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و هەموو داواکارییەکانى کۆمسیۆنیان جێبەجێکردووە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەنجامى هەڵبژاردن و تانە و سکاڵاکان لەتایبەتمەندى دەسەڵاتەکانى حکومەت نییە، بەڵکو ئەرکى ئەوان دابینکردنى کاروبارى دارایی و ئەمنى بووە بۆ هەڵبژاردن.

 

کازمى دەشڵێت، فەرمانیکردووە بە لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەرووداوەکانى بەردەم ناوچەى سەوز. "تاوانبارانى هێرشەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆش باش دەناسین و ئاشکرایان دەکەین".