ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى ئیدانەى هەوڵى تیرۆرکردنى مستەفا کازمى کرد و داواى لەلایەنە براوەکانى هەڵبژاردن کرد پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانى (7 تشرينى دووەمى2021) لە پەیامێکدا رایگەیاند "بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە".
دەقى پەیامەکە:
بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە.
ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە ھەموو ھێزمانەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عێراق و ھەرێم.
ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عێراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات. دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە.