گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هەڵوێستى خۆى لەسەر هەوڵى تیرۆرکردنى کازمى ئاشکراکرد

2021.11.07 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هەڵوێستى خۆى لەسەر هەوڵى تیرۆرکردنى کازمى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئیدانەى هەوڵى تیرۆرکردنى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى (7 تشرينى دووەمى 2021) لە تویتێکدا رایگەیاند "ئیدانەى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەکەین بۆ بەئامانج گرتنى مستەفا کازمى و خۆشحاڵین کە سەلامەتە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق ئەندامێکى گرنگى هاوپەیمانى نێودەوڵەتییە کە کاردەکات بۆ شکستهێنان بە داعش.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.        

  

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".