ناس کورد-
سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەو موشەکەیان هەڵگرتووەتەوە کە لەهێرشەکەى سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بەکارهێنراوە و نەتەقیوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە (7 تشرينى دووەمى 2021) بۆ "ناس" ئاشکرایکرد، "هێزە ئەمنییەکان موشەکەکە دەتەقێننەوە".
"ناس" وێنەى موشەکەکەى دەستکەوتووە کە لەهێرشەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر شوێنى مانەوەى مستەفا کازمى بەکارهێنرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.
لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".