گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فەرمی ئێران لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی هاتەدەنگ

2021.11.07 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمی ئێران لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی هاتەدەنگ

ناس کورد- 

ئێران بە فەرمی لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و پشتیوانی نەگۆڕیان بۆ سەقامگیریی عێراق دووپاتدەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران (یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئیدانەی بەئامانجگرتنی کازمی دەکەین و هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ پشتگیریکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دووپات دەکەینەوە." 

 

پێشتریش عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تویتێکدا (7ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هێرش بۆ سەر سەرۆکوەزیرانی عێارق فیتنەیەکی نوێیە کە ئەبێ شوێن پێی لە ژووری بیری وڵاتانی بیانی بگیردرێت کە لە ساڵانی پێشەوە بە دروست کردن و پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی، دژایەتی و ئاژاوە و ناسەقامگیری، هیچ دەستکەوتێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبووە."    

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7ی تشرینی دووەمی 2021) شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بوویەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.  

  

لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و ڕایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن". 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێکی نوێ لە مستەفا کازمییەوە لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی