گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یۆنانییەکان زۆرترین پارە بە مەی و جگەرە دەدەن

2019.07.05 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنانییەکان زۆرترین پارە بە مەی و جگەرە دەدەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ڕاپۆرتێک ئاشکرایدەکات، یۆنانیەکان زیاد لە گەلانی تری ئەوروپی، خەرجی ساڵانەیان لە جگەرەکێشان و خواردنەی مەی و هۆشبەرەکان زیاترە. . دەستەی یۆرۆسات کە گرنگی بە ڕووپێوی ئەوروپییەکان دەدات، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، 3.7%ی کۆی داهاتی نیشتیمانی یۆنان بۆ خواردنەوە کحولیەکان دەچێت، 2.3% بۆ جگەرەکێشان و 0.6% بۆ مادەی هۆشبەر خەرج دەکرێت. . پێشتر یۆنان لەدوای قوبرسەوە بوو لە بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی و جگەرەکێشاندا، لەدوای قەیرانی دارایی یۆنانەوە، ئاستی ئابووری وڵات بەڕێژەی 25% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەماوەی ئەم 10 ساڵەی دواییشدا، کەوتەژێر قەرزێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپییەوە کە خۆی لە 320 ملیار یۆرۆ دەدات. . ڕاپۆرتەکە ئەوەشی دەرخستووە، خەرجی فەرەنسیەکان بەڕێژەی 1.9% بۆ خواردنەوە کحولیەکان دەچێت، 0.9% بۆ جگەرەکێشان، بەڵام ئەڵمانەکان 1.6%ی داهاتەکەیان بۆ خواردنەوەی کحولی دەچێت، 0.9%یش بۆ جگەرەکێشان. .