ناس كورد_
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئیدانەی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و پێشنیار دەكات یارمەتیدەربن لە لێكۆڵینەوەكان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه و رووداوی هێرشه درۆنییه‌كه بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌لامه‌ته و كرده‌وه‌كه‌ش به تیرۆریستی وه‌سف ده‌كه‌ن و بەتوندی سەركۆنەی دەكەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەوەش دەكاتەوە لە نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئەو هێزه ئەمنییانە كاردەكەن كە سەروەری عێراق دەپارێزن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و كرده‌وه‌یه بكرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێت".
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش ڕزگاربوونی لە هەوڵێكی كوشتن بەهۆی هێرشی موشەكیی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و داوای دیالۆگ و دان بەخۆداگرتن دەكات و ڕایدەگەیەنێت خۆی و ستافەكەی سەلامەتن.
لە پەیامەكەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی تشرینی دووەمی 2021) كازمی دەڵێت: ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن، هێزە ئەمنییە قارەمانەكان كار لەسەر ئارامی و ئۆقرەیی عێراق دەكەن.
هەروەها دەڵێت: فڕۆكەی بێ فرؤكەوان و موشەكی ترسنۆكانە وڵات بنیات نانێن، ئێمە لە ڕێگای دەزگاكانی دەوڵەتەوە خەریكی بنیاتنانی دەوڵەتی خۆمانین، داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكەن دیالۆگ بكەن لە پێناو عێراق و ئایندەی عێراق.
هەوڵی تیرۆركردنی كازمی پاش ڕۆژێك لە گرژییە ئەمنییەكانی بەردەم ناوچەی سەوز دێت كە تێیدا لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و چەكدارە خۆپیشاندەرەكانیان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەنگاربوونەوە و چەند كوژراو و بریندارێكی لێ كەوتەوە، بەدوایدا سەرانی گروپەكان هەڕەشەی توند و ڕاستەوخۆیان ئاراستەی مستەفا كازمی كرد.
پێشتر شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە هێرشکراوەتەسەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ناوبراو سەلامەتە.
بەدوای ئەوەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا برینداربوونی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "من سەلامەتم و سوپاس بۆ خوا لەنێو گەلەکەمدام".
داواشی لە گەلی عێراق کردووە ئارام بن و دان بە خۆیاندا بگرن.