ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک کوژران، کەسێکی ئاگادار لە ڕووداوەکەش دەڵێت، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و هەردووکیان لەلایەن هاوسەری ژنەکەوە کوژراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاتژمێر 10ی ئەمشەو (شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021) لە قەزای ئاکرێ ژن و پیاوێک بە گولـلە لەلایەن هاوسەری ژنەکەوە کوژران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە "ناس کورد"ی وت، ڕووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و ناتوانێت هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.