گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ئەمریکا داوا لە هواوی دەکات سکاڵاکەی بکێشێتەوە

2019.07.05 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
 ئەمریکا داوا لە هواوی دەکات سکاڵاکەی بکێشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد حکومەتی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیای هواوی چینی کرد، سکاڵاکەی لەدژ بکشێنێتەوە کە لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا لە تەکساس تۆماری کردووە. . هواوی، لە سکاڵاکەیدا حکومەتی ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ڕێوشوێنی نایاسایی لەدژ گرتووەتەبەر و کۆمپانیاکەی خستووەتە لیستی ڕەشەوە. . ئەم سکاڵایە لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ تۆمارکراوە و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەو  ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی ئەمریکا بەرانبەر کۆمپانیاکەی گرتووەتەبەر نادەستووریین. . کۆمپانیای هواوی یەکێکە لە هۆکارە بەردەوامەکانی شەڕی بازرگانی نێوان واشنتۆن و پەکین و کاریگەری کردووەتەسەر بازاڕی دارایی هەردوولا. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندی نیشاندا سزا سەپێنراوەکانی سەر کۆمپانیای هواوی بە شێوەیەکی کاتی هەڵبگیرێن، ئەوەش دوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ سەرۆکی چین لە لوتکەی کۆمەڵەی جی20دا. .