کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز کێشەکانی پێوەری ئاوی ماڵان بەتایبەت خوێندنەوەی هەوا بەردەوامە و پەرلەمانتارێکیش پێیوایە، لە بنەڕەتەوە دانانی پێوەری ئاو هەڵە بووە، چونکە دەبوو ئاو 24 کاتژمێر هەبێت، دەشڵێت:"یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیدا لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە". . دیاریكردنی نرخی ئاو بەگوێرهی ئامێری پێوەری زیرەک و ههژماركردنی پارهیهكی زۆر لهسهر هاوبهشهكان کێشەی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووه، بەشێوەیەک هاوڵاتی هەیە بۆ مانگێک زیاتر لە ملیۆنێک دیناری لەسەر هەژمار کراوە. . لەوبارەوە دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "هەر لە بنەڕەتەوە دانانی پێوەری ئاو پڕۆژەیەکی هەڵە بووە، چونکە بیرۆکەى ئەو پێوەرانە ئەوەیە ئاو ببێت بە 24 کاتژمێر، کە لێرە بەوشێوەیە نییە." . بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕیار بووە ئەو دوو کۆمپانیایە یەکێکیان پێوەرى ئاوى ئەڵمانى و تورکى بۆ ماڵان دابنێت، ئەوی دیکەیان پێوەرى ئیتالى، بەڵام لە یەکەم هەنگاودا و هێنانى 100 هەزار پێوەردا 55 هەزار پێوەرى ئاو لە سینەوە هاوردە کراون. . ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە، ئەو پێوەرانە پێش دانانیان، تاقینەکراونەتەوە و پێوەرە سینیەکان هەواش دەخوێنێتەوە، دەبوو لە پێش هەر پێوەرێک قوفڵێک هەبێت بۆ گرتنەوەى ئاو کە ئەوەش نییە و ئێستا داواى تەوافە دەکەن لە ناو تانکیەکان داینێن. . هاوکات بەناز ڕەوف، بەرپرسی بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیایەکی تایبەت بە فرۆشتنی پێوەری ئاو لە سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەوان پێوەری ئاوی ئیتاڵیان هەیە و تائێستا هیچ کێشەیەکی لەوشێوەیان تووشنەبووە، بەڵام پێوەرە ئەڵمانی و سینییەکان ئەو کێشەیان هەیە و هەوا دەخوێننەوە. . سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە پێویستە لایەنی بەرپرس و حکومەت چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە و تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە پێیان لەبارەی چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکەوە. .