گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مانگی مەولود كۆتایی هات

2021.11.06 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
مانگی مەولود كۆتایی هات

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە فەلەكییەكانی عێراق ئەم ئێوارەیە بە چاو مانگی نوێی رەبیعی دووەم بینراوە، بەمەش ڕەبیعی یەكەم كۆتایی هات كە مانگی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە بەگوێرەی رۆژژمێری قەمەریی كۆچی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر كۆمەڵە فەلەكییەكانی سعودیە بڵاویان كردەوە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (6ی تشرینی دووەمی 2021) بە ئاسانی سەر لەئێوارە لە ئاسۆی رۆژئاوای نیوە دوورگەی عەرەبی مانگی نوێی ڕبیعی دووەم بەچاو دەبینێرت، ئەمەش مەرجی شەرعییە بۆ نوێبوونەوەی مانگ.

 

لای ئەوانەشی كار بە حساباتی فەلەكی دەكەن ئەمڕۆ یەكەم رۆژی مانگی ڕەبیعی دووەمە لە ساڵی 1443 كۆچی كە سێیەم مانگە بەگوێرەی رۆژژمێری كۆچی قەمەری.