گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی.. ئارەزوو بەشێوەیەکی سەیر لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

2021.11.06 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی.. ئارەزوو بەشێوەیەکی سەیر لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

ناس کورد- 

ڕێکخراوێکی مرۆیی ڕایگەیاند، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی ئامادە نەبووە شوو بە ئامۆزاکەی خۆی بکات، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراوە و دوای کوشتنیشی سێ گولـلەی لەسەری داوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئارەزوو ئولفەتی گوڵدەستەی تەمەن 35 ساڵ لەلایەن کوڕەمامەکەی خۆیەوە کوژرا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی ئارەزوو ئامادە نەبووە شوو بە کوڕە مامەکەی بکات، کوڕە مامەکەی لە گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا کێشاوە و لەو ڕووداوەدا ئارەزوو دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و خۆشکێکیشی چووەتە کۆما و ئێستا لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، "بکوژەکە دوای ئەوەی کە ئۆتۆمبێلی ئارەزوو و خۆشکەکەی هەڵدێراوە، تەرمی ئارەزووی هێناوەتە دەرەوە و سێ گولەیشی لە سەری داوە”.

 

ئەو ڕێکخراوە دەڵێت، بکوژەەکە دوای کوشتنی ئارەزوو هەڵهاتووە و هەتا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.