گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆنگرێس لە هەوڵدایە

بەهۆی ڤاكسینەوە هەزاران ئەفسەری CIA هەڕەشەی دەركردنیان لەسەرە

2021.11.06 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ڤاكسینەوە هەزاران ئەفسەری CIA هەڕەشەی دەركردنیان لەسەرە

ناس كورد_

ئاژانسی ئەی پی ئاشكرایكرد هەزاران ئەفسەر و كارمەندی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە ژێر هەڕەشەی دەركردندان لە ئەركەكانیان بەهۆی ڕازی نەبوون بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسەكە لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی تشینی دووەمی 2021) ئەوەشی ئاشكرا كردووە هەندێ كۆنگرێسمان كەوتوونەتە جموجوڵ بۆ ئەوەی ئەمەریكا لە ئەزموونی ئەم هەزاران كارمەندە ڕاهێنراوە بێ بەش نەبێت لەسەر وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

 

تا كۆتایی مانگی رابردوو دەوروبەری 20%ی كارمەندانی دەزگای هەواڵگری پێكوتەی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتبوو لە كاتێكدا دەسەڵاتداران 22ی ئەم مانگەیان وەك دوا وادە ڕاگەیاندووە بۆ فەرمانبەرانی ئەمەریكا بۆ وەرگرتنی ڤاكسین یان دەركردن لە وەزیفەكانیان.

 

پێشتر لە ئەوروپا دادگای مافی مرۆڤ ئەوەی یەكلایی كردەوە كە وەرگرتنی ڤاكسین بە زۆر دەچێتە چوارچێوەی پاراستنی تەندروستی گشتییەوە و كارێكی پێچەوانە لەگەڵ یاسا و ماف نییە.