ناس كورد_
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە مەترسی بڵاوبوونەوەی خێرای كۆڤید 19 لە ئەوروپا و ئاشكرای كرد ئەگەر هەیە تا مانگی شوباتی داهاتوو 500 هەزار كەس بەو نەخۆشییە بمرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا هانس كلوغە، لە چەند لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی تشرینی دووەمی 2021) جەختی لەوە كردەوە جارێكیتر ئەوروپا بووەتە سەنتەری كۆرۆنا و لە ئێستادا 53 دەوڵەتی كیشوەری ئەوروپا پەتاكەی تێدایە، ئەگەر بەم جۆرەش نەخۆشییەكە بڵاو ببێتەوە ئەوە تا شوباتی 2022 دەگەنە 500 هەزار مردن بەهۆی كۆرنا.
ڕێكخراوەكە هۆكاری تەشەنەكردنی كۆرۆنا دەگێڕێتەوە بۆ سستی وەرگرتنی پێ كەوتە و پەیڕەونەكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی بەهۆی نەمانی ترس لە نەخۆشییەكە.
ئامارە فەرمییەكان ئەوەیان تۆماركردووە كە 5.020.845 ملیۆن كەس لە جیهاندا بە كۆرۆنا مردوون لە سەرەتای مانگی كۆتایی 2019 تا ئێستا. هەروەها توشبوونی 248.038.900 ملیۆن كەسیش بە فەرمی تۆماركراوە لە ڕێگەی پشكنینەكانەوە كە زۆربەیان چاك بوونەتەوە و هەندێكیش گیرۆدەی لێكەوتەكانی نەخۆشییەكەن.